٢٩ تەمووز ٢٠١٦ - ١٨:٤٢
یونیسێف تەقینەوەکانی قامیشلووی شەرمەزار کرد

سندوقی زارۆکانی نەتەوە یەکگرتوەکان(یونیسێف) ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی قامیشلووی سوریای شەرمەزار و جەختی کرد قوربانییەکانی ئەو جۆرە کردەوە تیرۆریستیانە زۆربەیان زارۆکن.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"حەنا سەنجەر" نوێنەری یونیسێف لە سوریا رۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دوایەی  قامیشلوو وئێدلێب وتی: نەخۆشخانەکان پڕن لە بریندارانی ئەو تەقینەوانە بە چەشنێک کە زیاتر لە150 کەس لە ژێر چاودێری پزیشکی دان و بە گوێرەی سەرچاوەکانی یونیسێف،32  زارۆک لە حاڵێک دا دۆخی هەندێکیان شپرزەیە لە نەخۆشخانەی سەرەکی شاری قامیشلوو لە ژێر چاودێری دان.

نوێنەری یونیسێف لە سوریا وتیشی:  زیاتر لە 50 ماڵ و 20 دوکان بە تەواوی رووخێندراون و شارۆمەندە بریندارەکان هەروا لە ژێر دیوارە رووخاوەکان دان و هێزەکانی فریاگوزاری لە هەوڵ و تەقەلا دان بۆرزگار کردنیان.

نوێنەری یونیسێف لە سوریا جەختی کرد لە ناوچەکانی وەک حەڵەب و غوتەی ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی سوریا لە نزیک دیمەشق و هەروەها شاری منبەج لە باکوری سوریا بە هۆی رێژەی باڵای حەشیمەت دەیان زارۆک بەرەوڕووی مەترسی و هەڕەشەی گەورەن.

چوارشەممە دوو تەقینەوە لە قامیشلوو لە ناوچە کوردنشینەکانی باکوری سوریا ڕوویان دا کە لە ئاکام دا لانیکەم 50 کەس کوژران و 170 کەسی دیکەش بریندار بوون.گروپی تەکفیری تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی بە ئەستۆ گرت....

کۆتایی کورتە نامە/310310